بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تا ئێستا 30 كاتژمێر له‌گه‌ڵ خوێندكارانى ناڕازى كۆبووه‌ته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ماوه‌ى رابردوودا 30 كاتژمێر دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی ئه‌نجامداوه‌ و گوێى بۆ كێشه‌ و داواكارییه‌كانیان گرتووه‌، دواتر به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى كردووه‌ بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان. هۆكارى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ خوێندكاران له‌ ماوه‌ى رابردوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی چەند کێشەیەکی وەک، ده‌رماڵە و كێشه‌ى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان خوێندكاران و گواستنەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستانەش خوێندکاران هاتبوونە سەر شەقامەکان پاش دروستبوونى ناڕه‌زایه‌تيیەکان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سەرەتا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكارانى ناڕازى لە دەباشان كۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و گوێگرتن لە كێشه‌كانیان، دواتر له‌ 5ى كانوونى یه‌كه‌مى 2021، له‌ هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌ سلێمانى له‌گه‌ڵ […]

The post بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تا ئێستا 30 كاتژمێر له‌گه‌ڵ خوێندكارانى ناڕازى كۆبووه‌ته‌وه‌ appeared first on SNN.