سعوودیه‌: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌رهه‌م بهێنین"

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای پیشه‌سازیی سه‌ربازیی سعوودیه‌، وه‌لید ئه‌بو خالید رایگه‌یاند كه‌، ده‌ستیان به‌ كاركردن كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌رهه‌م بهێنن تا له‌لایه‌ن سوپای سعوودیه‌وه‌ به‌كار بهێندرێت.

وەلید ئه‌بو خالید به‌ كه‌ناڵی فه‌رمیی هه‌واڵی وڵاتەکەی راگه‌یاندووه‌ كه‌، به‌ به‌شداری كۆمپانیاكانی ناوخۆ كه‌ ده‌سته‌ی گشتیی پیشه‌سازیی سعوودیه‌یشی له‌نێودایه‌، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ كاركردن له‌مباره‌یه‌وه‌.

ئه‌بو خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ نه‌خشه‌سازیی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌ سه‌دا ١٠٠ له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ ده‌بێت و، له‌لایه‌ن سوپای سعوودیه‌یشه‌وه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌كار ده‌هێندرێن.

ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایە کە دوێنێ له‌ ریازی پایته‌خت چالاكییه‌كانی پێشانگای به‌رگریی جیهان دەستی پێکرد و تا ٩ی ئادار ده‌خایه‌نێت، بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج.