SNN جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌راوێزى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى عه‌لوه‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى غه‌دره له هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌كرێت ده‌رفه‌تێك بێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى نه‌وت بۆ هه‌میشه، وتیشى: “من گه‌شبینیم له گفتوگۆ سیاسییه‌كان”. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند: “خه‌ڵك چاوه‌ڕێى ژیانێكى باشر و شایسته‌تره، پێویسته ئێمه وه‌ك حكومه‌ت كاربكه‌ین و چاكسازیبكهین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ژیانه باشه بۆ هاووڵاتى دابین بكه‌ین، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئێمه به‌ته‌نیا ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین، پێویسته لایه‌نه‌كانى تر له په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكارمان بن”. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم باسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى […]
The post قوباد تاڵه‌بانى: ئه‌كرێت بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌رفه‌تبێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان appeared first on SNN.