وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆره‌نس پارلی، له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ناتۆ و ئه‌و كه‌مپه‌ی کە سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسای لێیە له رۆمانیا، رایگه‌یاند جه‌نگ له به‌ر ده‌رگای ئه‌ورووپایه و داوای كرد رێگه نه‌درێت جه‌نگ بێته ژووره‌وه.
پارلی به یاوه‌ری سه‌ركۆماری رۆمانیا، كلاوس یۆهانس؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی رۆمانیا، نیكۆلای چوكا و وه‌زیری به‌رگریی رۆمانیا، ڤاسیله دینكو، بنكه‌ی سه‌ربازیی میخائیل كۆگالینسه‌ناویان له نزیك به‌نده‌ری كۆنستانتا به‌سه‌ر كرده‌وه كه سه‌ربازانی حه‌وت وڵات له‌وێ ئه‌ركدارن.
پارلی به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناتۆ، فه‌ڕه‌نسا ٥٠٠ سه‌ربازی له بنكه‌كه‌دا هه‌یه، گوتی: "له‌م دۆخه ناڕوونه‌دا بۆ پاراستنی ئاسایشی كیشوه‌ره‌كه‌مان پێداگیرین. به هه‌وڵه‌كانی به‌رگریی هه‌موومان یه‌كڕیزیی نه‌له‌رزیوومان به‌رامبه‌ر رووسیا نیشان ده‌ده‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆره‌نس پارلی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه، جه‌نگ له به‌ر ده‌رگای ئه‌ورووپایه و داوای كرد رێگه نه‌درێت جه‌نگ بێته ژووره‌وه.
له رۆژی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له ٢٤ی شوبات تا ئێستا فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا به په‌له ٨٠٠ سه‌ربازیان بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له كۆنستانتا ره‌وانه كردووه.