خەڵك – بافڵ جەلال تاڵەبانی لەیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ی خەڵكی كوردستان و ئازاد كردنی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەزانین دروشمی زۆر بەرزكراونەتەوە و مژدەی گەورە بەو شارە دراوە، بەمەبەست بوو بێت یان نا فەرامۆشكراون، دەشڵێت ،”بەڵێنتان پێدەدەم جارێكیتر رێگە نادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێكان و غەدر لەسلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەكەی بكرێت”. بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یادی راپەڕینی سلێمانی دەكەینەوە، یادی شارێك كە هەمیشە سەرچاوەی وزە و هێزی بەردەوامیمان بووە و ئەو شارەی مام بە (شارە حەیاتەكە) ناوی دەهێنا و هەرواش دەمێنێتەوە. ڕاشیگەیاندووە، سلێمانی هەمیشە سەربڵند و شكۆمەند بووە، بێدەنگ نابێت و پاشكۆبوون رەتدەكاتەوە، لەبەرامبەر هیچ […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ لەیادی ڕاپەڕیندا مژدەیەك دەداتە خەڵكی سلێمانی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.