بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند بینایەك بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران دروستدەكرێن

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەچوارچێوەی بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی خوێندكاران و پێشخستنی كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكاران، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند بینایەك بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران دروستدەکرێت و پارەی پێویستیش بۆ ئەو پرۆژانە تەرخانكراوە. حەكیم سەردار نوێنەری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافل جەلال تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە بە بڕی یەك ملیار دینار بودجە تەرخان بکرێت بۆ تەواوكردنی بینای بەشە ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لە هەفتەی داهاتوودا چەكی پارەیان ئامادە دەبێت بۆتەواوركردنی بینای بەشەناوخۆیی زانكۆی چەرموو، هاوكات لەماوەی کەمتر لە مانگێكدا دەستدەكرێت بە […]

The post بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند بینایەك بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران دروستدەكرێن appeared first on SNN.