دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، له 27ی شوباته‌وه تا ئێستا هه‌زار و 207 كه‌س له ئۆكرانیا كوژراون و برینداربوون.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا بۆ سه‌ر ئۆكراینا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 406 به‌رز بووه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ره‌نگه ئه‌م ژماره‌یه زۆرتر بێت.
ستیفان دوجاریك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان له 24ی شوباته‌وه تا ئێستا له ئۆكراینا، هه‌زار و 207 كه‌سن و ئاشكرایشی كرد زیاتر له ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س ئۆكراینایان جێهێشتووه.
دوجاریك بانگه‌وازی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی سه‌لامه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت كه له‌و شارانه گیریان خواردووه كه پێكدادانی تێدایه. ئاماژه‌ی به‌وه كرد له هێرشه‌كاندا نۆ نه‌خۆشخانه، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ئه‌مبوڵانسه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.