SNN ناوەندی هەماهەنگی ئۆکرانيا رايگەياند: لە کاتژمێرە 10بەکاتی مۆسکۆ، رووسیا ئاگربەستی کاتیی راگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل لە ئۆکراینا. ناوەندی هەماهەنگیی نێوان یەکەکان بۆ دەستوەردانی مرۆیی لە ئۆکراینا کە سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیایە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ئۆکرانيا نزیکەی دوو ملیۆن کەس داواکاریان پێشکەش بە دامەزراوەکانی رووسیا کردووە بۆ گواستنەوە. هەروەها باس لەوە کراوە: ئامادەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکرانياوە، لایەنی رووسی لە کاتژمێر 10 بە کاتی مۆسکۆ لە هەشتی ئازاردا، ئاگربەست رادەگەیەنێت و ئامادەیە لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
The post رووسیا ئاگربەستی کاتیی راگەیاند appeared first on SNN.