دیجیتال میدیای سپێده
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی، بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتە قەزای خورماتوو سەربە پارێزگای سەڵاحەددین.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری بە یاوەری فەرماندەی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، سامر حوسەینی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە قەزای خورماتوو و لە میانیدا لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک فەریق روکن عەلی فرێجی و قایمقامی قەزای خورماتوو، حەسەن زەینەل عابدین کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری فەرمانیدا، ھەوڵە ھەواڵگرییەکان بە ئامانجی راوەدوونانی شانە نووستووەکانی رێکخراوی چهكداری داعش لە ناوچەکە چڕتر بکرێنەوە.