قائيمقاميەتی سلێمانی: کێشەی کەمی خۆراکمان نييە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قائيمقاميەتی سلێمانی رايگەياند: دڵنيای دەدەينە هاووڵاتييان کە کێشەی کەمی خۆرکمان نييە لە کۆگاکاندا، دەشڵێت “بەدواداچوونمان کردووە دڵنيان لەوەی بڕی پێويست خۆراک لە کۆگاندا هەيە”. ئاوات محەمەد قائيمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووينەتەوە و دڵنياين لەوەی خۆراکی پێويست لە کۆگاکاندا هەيە، هيچ ئاستەنگييەک نييە لەبەردەم هاوردەکردنی خۆراک لە دەرەوە”. دەشڵێت “چاودێری بازاڕ دەکەين و سزای سەرجەم ئەو شوێنانە دەدەين کە نرخەکان بەرز دەکەنەوە”.

The post قائيمقاميەتی سلێمانی: کێشەی کەمی خۆراکمان نييە appeared first on SNN.