داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك كۆبێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح داواده‌كات په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی ئه‌نجام بدات و ده‌ڵێت: “ناكرێت ده‌رگاى په‌رله‌مان بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خۆكاندید كردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار بكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك هه‌بێت خۆتى لێ بێده‌نگ بكه‌یت”. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى مارس، فازڵ جابر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند: “داوامانكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی ئه‌نجامبدات سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له‌ بازاڕه‌كاندا و حكومه‌ت ناچاربكات یارمه‌تى چینى هه‌ژار بدات”. وتیشى: “خه‌ڵكى عێراق خۆیان فشارێكى زۆریان له‌سه‌ر، ناكرێت فشارى تریش بۆ ژیانیان دروستببێت”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى […]

The post داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك كۆبێته‌وه‌ appeared first on SNN.