SNN وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی لە نوسراوێکدا رايگەياند: بە بۆنەی رۆژی جيهانی ژنانەوە، سەرمووچەی سەرجەم فەرمانبەرە ئافرەتەکانی وەزارەتەكەی پێش دەخات. لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە: “بەبۆنەی هاتنەوەی هەشتی مارس رۆژی جيهانی ئافرەتان وێڕای پێزانين بۆ ماندووبوون لە ڕاپەڕاندنی کارەکانتان بەشێوەيەکی رێک و پێک، بۆيە سوپاس و پێزانينی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەين هيوادارين نمونەتان زيادبێت، پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی (1) یەك مانگ بۆ مەبەستی سەرمووچە و بەرزكردنەوەی مووچە”.
The post وەزارەتێکی هەرێم فەرمانبەرە ژنەکان پاداشت دەکات appeared first on SNN.