دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كه رووسیا و سوپاكه‌ی تاوانبارن له كوشتنی هاووڵاتییان به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا، به‌ڵام وڵاتانی خۆرئاواش به‌رپرسن له‌وه، چونكه بڕیاری پاراستنی كایه‌ی ئاسمانیی ئۆكرانیا ناده‌ن.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی له په‌یامێكدا بۆ گه‌له‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ١٣ رۆژه به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت ده‌یكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داگیركه‌ران.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌دان فڕۆكه و ههلێكۆپتهری رووسیا به‌سه‌ر كایه‌ی ئاسمانیی ئۆكراینادا دێن و ده‌ڕۆن، گوتی: "ئه‌وانیش له‌ناو ده‌به‌ین. رووسیا له‌م ٣٠ ساڵه‌ی دواییدا هێنده‌ی ئه‌م ١٣ رۆژه فڕۆكه و ههلێكۆپتهری له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی ئامرازه‌كانی كوشتنن به‌پێی پێویست. هێشتا بۆ تیرۆر مووشه‌كیان به‌پێی پێویست هه‌یه. بۆمبی ٥٠٠ كیلۆگرامییان هه‌یه كه ده‌توانن هاووڵاتییانی ئاسایی پێ بۆردومان بكه‌ن".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ١٣ رۆژه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێت له ئاسمانه‌وه پشتیوانی بكرێن و فڕۆكه‌یان پێ بدرێت و گوتی: "بێگومان تاوانباری كوشتنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی شاره گه‌مارۆدراوه‌كان و هێرشه ئاسمانییه‌كان له ئۆكرانیا ده‌وڵه‌تی رووسیا و سوپاكه‌یه‌تی. ئه‌و داگیركه‌رانه تاوانبارن كه ته‌واوی یاساكانی شه‌ڕ پێشێل ده‌كه‌ن و به ئەنقەست مرۆڤه‌كان ده‌كوژن، به‌ڵام ئه‌وانه‌یش به‌رپرسیارن كه ١٣ رۆژه له خۆرئاوا دانیشتوون و بڕیاری پاراستنی كایه‌ی ئاسمانیی ئۆكرانیا ناده‌ن".