وەزارەتی تەندروستی تووشبوونى سێ كه‌سى دیكه‌ى به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌


وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا تووشبوونى سێ كه‌سى دیكه‌ى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند، كه‌ له‌ نێویاندا منداڵێكى چوار ساڵان هه‌یه‌.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە).
ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی
ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.

وەزارەتی تەندروستی
16 ئازار 2020