له‌بارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخەكان هۆشداری ده‌درێته‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە كەنالەكانی راگەیاندن لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەوالی بەرزبوونەوەی نرخەكان .

لەمبارەیەوەو لە راگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردەوە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە ئاراستەی كەنالەكانی راگەیاندن كراوەو تیایدا هاتووە: ئاگادارتان دەكەینەوە كە نابێت شتێك بڵاوبكەنەوە كە ببێتە هۆی شڵەژان و پشێوی بازار و گرانبوونی خۆراك .

ئاماژە بەوەشكراوە كە هەر كەناڵێك پێچەوانەی ئەم ئاگاداركردنەوەیە هەڵسوكەوت بكات لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.