- وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند له كاتژمێر ١٠:٠٠ەوه به كاتی مۆسكۆ بڕیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، خاركێڤ، چه‌رنیگیڤ، سومی و ماریوپۆل.
ئاگربه‌ستی كاتی بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان له پێنج شاری ئۆكراینا ده‌ستی پێ كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه به كاتی مۆسكۆ بڕیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، خاركێڤ، چه‌رنیگیڤ، سومی و ماریوپۆل.
حەوتی مانگ گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كان له‌نێوان شاندی رووسیا و شاندی ئۆكراینا له ناوچه‌ی برێست سەربە بێلاڕووس ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا رایانگه‌یاند كه دانوستانه‌كان ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی.
له دوای دانوستانه‌كان دوێنێ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا خستنه‌واری جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی كاتی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كیێڤ، خاركێڤ، چه‌رنیگیڤ، سومی و ماریوپۆل.