ههولێر-KDP.info-فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەنگۆی داخستنی فڕۆكەخانەكە ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە فڕۆكەخانە توندن، بەڵام دانەخراوە.
دكتۆر ھەست عەلی، بەرپرسی تەندروستیی فڕۆكەخانەی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ھەواڵی داخستنی فڕۆكەخانەی ھەولێر ڕەت دەكەینەوە و گەشتەكانی فڕۆكەخانە بەردەوامن و ڕێكاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە ھاتنەژوورەوەی ھەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ ناو ھەولێر".
دەربارەی ئەو ڕێكارانەی دەگیرێنە بەر، دكتۆر ھەست گوتی: "ھەرکەسێك کە دێتە هەولێر، هاووڵاتیی هەر وڵاتێك بێت کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی یەكێك لەم وڵاتانەی خوارەوەی کردبێت، لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتیی ھەولێر، ڕاستەوخۆ ڕێنماییەكانی كەرەنتینەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، وڵاتەكان بریتین لە: ئیتالیا، بەلجیکا، هەنگاریا، کڕواتیا، قوبرس، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، چیك، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، فینلەندا، ئیسپانیا، سوێد، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، بەریتانیا، ئێرلەندا، نەرویج، سڕبیا، مۆنتینێگرۆ، بولگاریا، نەمسا، سویسرا، لبنان و لاتڤیا."
بەرپرسی تەندروستیی فڕۆكەخانەی ھەولێر گوتیشی: 'ئەو كەسانەی سەردانی ئەو وڵاتانەیان نەكردووە، بەبێ كەرەنتینە دەتوانن بێنە ناو ھەولێرەوە و تەنھا پشكنینە سەرەتاییەكانیان لە فڕۆكەخانە بۆ ئەنجام دەدرێت."
ھەكار ھەركی