به‌غدا-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی سوننه باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی شیعه‌كان نه‌یانتوانی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن، پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان بێنه سه‌رخه‌ت و ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و حكوومه‌تێك پێک بێنن به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان، چونكه هیچ حکوومەت بێ كورد و سوننه سه‌ركه‌وتوو نابێت.
د. عه‌لا مه‌كی، سیاسه‌تمه‌داری سوننه و سه‌ركرده‌ی پارتی نیشتمانیی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ دواین ڕۆژ بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت، به‌ڵام نه‌تواندرا یه‌كلایی بكرێته‌وه، بۆیه ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره و پێویسته ئه‌وپرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه."
د. عه‌لا مه‌كی گوتی: "پێویستهكهسایهتیهكی به‌هێز بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت كه بتوانێ كیشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات و كه‌سێک بێت هه‌موو پێكهاته‌كان و خۆپێشانده‌ران پێی ڕازی بن، نه‌ك ته‌نها شیعه‌كان، چونكه ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌موو عێراق، بۆیه پێویسته كه‌سێكی وا دیاری بكرێت توانای خزمه‌تكردنی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌بێت."
مه‌كی باسی له‌وه‌ش كرد: "هیچ حکوومەتێك بێ كورد و سوننه پێک نایەت و هه‌ر حکوومەتێكی تاكلایه‌نه پێک بهێنرێت، شكه‌ست ده‌هێنێت و سه‌ركه‌وتوو نابێت، بۆیه پێویسته كه‌سێك به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكرێت."
ئەو سیاسەتمەدارە سوننەیە گوتی: "ئێستا كه شیعه‌كان ناتوانن كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكه‌ن، پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان بێنه سه‌رخه‌ت و ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه عێراق به كۆمه‌ڵێك كێشه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناكرێت له‌مه زیاتر كێشه‌كان قووڵ ببنه‌وه."
د. عه‌لا مه‌كی گوتیشی: "هه‌ڵبژاردنیش چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه ناكات، چونكه هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا هه‌ن، به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن دواتر حکوومەت پێک دێنن، بۆیه باشتر وایه حکوومەتێك به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان پێک بهێنرێت."