هەڤاڵانی بەڕێز بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و كادیر و كارمەندانی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە.
بە بۆنەی یەكەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوە و پەخشی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) بە سیستەمێكی نوێ و پێشكەتوو و سەردەمیانە لە رووی بەرنامە و پرۆگرام و تەكنیكەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو بینەران و بیسەرانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام و لە پێشكەوتندا بن.
دامەزراندنی (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) وەكو دوو كەناڵی راگەیاندنی ناوخۆیی لەو دەڤەرە ئازیزەدا، دەسكەوتێكی دیكەی پارتیمان بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان و بواری راگەیاندن و رۆشنبیری و كلتووری.
ئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانتانەوە رۆڵی خۆتان ببینن لە هۆشیاركردنەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵگە و زمان و كلتووری رەسەنی كوردایەتی.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكە پاڵپشتی و پشتیوانیی بەردەوامی خۆمان بۆ (تەلەڤزیۆن و رادیۆی دەروازە) دووپات دەكەینەوە و بەهیواین ھەمیشە دەنگ و رەنگی خەڵك و خواست و داواكارییەكانیان بن و، پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
17/12/2019