SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزيرانی دەرەوەی رووسيا و ئۆکرانيا بە ئامادەبوونی وەزيری دەرەوەی تورکيا لە شاری ئەنتاڵيای تورکيا بەڕێوەچوو، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە هەردوولا رايانگەياند نەگەيشتوونەتە ئاگربەست و رێککەوتن. دوای کۆبوونەوەکە، دیمترۆ کۆلیبیا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا نەگەيشتووينەتە هيچ ئەنجامێک، هيواداربووين بگەينە رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆيی بەتايبەت لە شاری ماريپۆل”. وتيشی “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئاگربەستێکی 24 کاتژمێريمان کرد بەڵام نەگەيشتينە هيچ ئەنجامێک، لەو پێناوەشدا ئێمە ئامادەين بەردەوامی بە گفتووگۆکانمان بدەين”. لە کۆنفرانسێکی ديکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا رايگەياند: هيچ رێگە چارەيەک نييە جگە لە دانوستان، بە وەزيری دەرەوەی ئۆکرانيامان راگەیاندووە، […]
The post رووسيا و ئۆکرانيا نەگەيشتنە رێککەوتن appeared first on SNN.