دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكوومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌كردنی كاڵا و كه‌لوپه‌لی پزیشكیی، په‌یوه‌ندیكردن، ئۆتۆمبێل، كشتوكاڵ و كاره‌با بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات قه‌ده‌غه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی رووسیادا هاتووه، هه‌نارده‌كردنی زیاتر له ٢٠٠ جۆر كاڵا و كه‌لوپه‌ل به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تا كۆتایی ٢٠٢٢ بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات قه‌ده‌غه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌نێو ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌دا، كاڵا و كه‌لوپه‌لی پزیشكیی، په‌یوه‌ندیكردن، ئۆتۆمبێل، كشتوكاڵ و كاره‌با هه‌ن.
هه‌روه‌ها تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی رێگای ئاسنین، كابینه، تۆرباین، ئامێرەکانی كانزاکاری ده‌گرێته‌وه، هەروەها هه‌نارده‌كردنی مۆنیته‌ر، تیشكهاوێژ (پڕۆجهكتۆر) و مۆبیلیا ده‌گرێته‌وه.
زانیاریش خراوه‌ته روو كه قه‌ده‌غه‌كردنی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان جگه له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئابووریی ئۆراسیا هه‌موو وڵاتانی دیكه ده‌گرێته‌وه و هه‌نارده‌كردنی ته‌خته‌یش بۆ ئه‌و وڵاتانه قه‌ده‌غه كراوه كه هه‌نگاوی "نادۆستانه"یان به‌رامبه‌ر رووسیا ناوه.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له هەشتی ئاداردا، رێنمایی دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌م و كه‌ره‌سته خاوانه‌ی حكوومه‌ت دیاری‌یان ده‌كات.