دیجیتاڵ میدیای سپێده
تا ئێستا سێ جار ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆك ۆكمار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه كه‌ى هه‌ڵبژارن بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت
دواى پێنج مانگ له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق كه له 10ى 10ى ساڵى 2021 ئه‌نجامدرا، هێشتا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه، ململانێكانى نێوان یه‌كێتى و پارتى پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیشى دواخستووه، تا ئێستا سێ جار ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆك ۆكمار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه كه‌ى هه‌ڵبژارن بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت چونكه دۆخى ناهه‌موارى سیاسى له عێراق وایكردووه، كه پڕۆسه‌ى سیاسى په‌كى كه‌وتووه چونكه نێو ماڵى كورد و نێو ماڵى شیعه وا تێكچووه ئه‌سته‌مه بتوانرێت حكومه‌ت پێكبهێندرێت.
له باره‌ى سێهمین جارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد له جاری سێیه‌مدا ژماره‌ى كاندیده‌كان گه‌یشتۆته 40كه‌س و دوای وردبینیكردنی ناوه‌كانیان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رواردی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری ده‌كات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراشیكرد، دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كانی وردبینی كردنی ناوی كاندیده‌كان و ناردنی بۆ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی(ده‌ستپاكی، تاوان، دادپه‌روه‌ری) ناوى كاندیده‌كان به‌شێوه‌ی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.