دیجیتاڵ میدیای سپێده
مه‌ڵبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بایكۆتى چالاكیه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات له 16ى 3 و به‌شدارى له ڤیستیڤالً و چالاكیه‌كانى یادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ناكات كه حكومه‌ت سازى ده‌كات وه‌ك هه‌ڵوێستێك بۆ بێباكیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌رامبه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌ڵه‌به‌ندى پێنجى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ یادى 16ى سێ وه‌ك هه‌ڵوێستێكی سه‌ره‌تایی و خزمه‌تكردن به شاره‌كه‌و سنوره‌كه‌یان بڕیاریانداوه‌دا بۆ ئه‌مساڵی 2022 بایكۆتی چالاكیه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن و به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی حكومه‌ت ناكه‌ن و داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن كه بۆنه‌كه به‌رز و پیرۆز ڕابگرن چونكه بۆنه‌ی هه‌مومانه، مه‌ڵبه‌ندى یه‌كگرتوو له هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵات زۆر بێ باكن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌كه‌و خزمه‌تكردنی تا ئاستی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاریش ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كۆچ بكه‌ن بۆ شاره‌كانی تر‌و جێگای چه‌ند ساڵه‌یان به‌جێ بهێڵن.
مه‌ڵبه‌ندى پێنجى یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت: له ساڵانى رابردوو له‌سه‌ر ئاستى مه‌ڵه‌به‌ند و ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا و سه‌ركرده‌كانى یه‌كگرتوو به گه‌وره‌یی و فه‌خره‌وه به‌شداریان له یادی 16ى سێ، ساڵیادی نه‌هامه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرد، و هه‌رچی له تواناى ئه‌واندا بووبێت بۆ خزمه‌تكردن درێغیان نه‌كردوه .. سه‌ركرده و كادیره‌كانى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مان و ده‌سته‌ڵاته خۆجێ ییه‌كان باشترین نمونه بون له هه‌وڵ و تێكۆشان دا بۆ هه‌ر خزمه‌تێك له ئه‌ستۆیان بوبێت و ڕووی لـێ كردبن .