تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە لێشاو دەستیپێکردووەته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە بەلێشاو دەستیپێکردووەته‌وه‌، ده‌شڵێت: “ئاشکرا بەلیست و بە نووسراوی فەرمی ته‌عریب ئەنجامدەدرێت”. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ئازار، سالار مەحمود، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، “بە لیست و بە لێشاو خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لە بەغدا و شارەکانی جنووبەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین، ئەم پرۆسەیە جاران بە شاراوەیی و تاکە تاکە، خەڵکی دەگوازرانەوە بۆ ناوچە کوردستانییەکان، ئێستا بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی بڵاویدەکەمەوە دەردەکەوێت بە ئاشکرا بەلیست و بە نووسراوی فەرمی پرۆسەکە ئەنجامدەدرێت”. […]

The post تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە لێشاو دەستیپێکردووەته‌وه‌ appeared first on SNN.