ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى مێژوويى و هه‌ره ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970ى نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر. ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى ياسايى و دانپێدانان به مافه ڕه‌واكانى. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى […]