SNN وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە، لە گه‌ڵ وەزیری بەرگریی عێراق له‌باره‌ی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و پرسی كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان كۆبوونه‌وه. له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگریی عێراق پرسی کولێژە سەربازییەکان و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی ئەو ناوەندە سەربازییانە و ئەنجام دانی مەشقی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەیەکەوە، تاووتوێكران. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەردوولا دووپاتی پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کردەوە .
The post وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبوونەوە appeared first on SNN.