دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پرۆژە یاسایەکی بوودجەی کە ھاوکاریی دارایی بە بڕی ١٣،٦ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا کە لەگەڵ رووسیا لە شەڕدایە لەخۆدەگرێت، پەسەندکرد.
لە دانیشتنێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، پرۆژە یاسای بوودجە بە بڕی ١،٥ تریلیۆن دۆلار کە پاکێچی ھاوکاری بۆ ئۆکرایناش لەخۆدەگرێـت و تاکو ٣٠ی ئەیلوول پارە بۆ حکوومەت دابین دەکات، بە ٣٦١ دەنگی بەڵێ و ٦٩ دهنگی نەخێر پەسەندکرا.
لەو پاکێجی ھاوکارییەی کە بە بڕی ١٣،٦ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا داواکراوە، بڕگەکانی ھاوکاریی سەربازی و پاڵپشتی بۆ ئەو پەنابەرانەی کە ناچار کراون بۆ دەرەوەی ئۆکراینا ھەڵبێن، لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە پرۆژە یاسای قەدەغەی ھاوردەکردنی نەوت و وزە لە رووسیاوە بەھۆی ھێرشەکانی وڵاتهكه بۆ سەر ئۆکراینا بە زۆرینەی دەنگی ٤١٤ ئەندام بە بەڵێ لە بەرامبەر ١٧ دەنگی نەخێر، پەسەندکرا.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەو دەنگدانە لە دوای سەپاندنی سزایەکی ھاوشێوە بۆ سەر رووسیا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ھات.