وردەكاری گەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەڕوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەدەکەن، داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە باس لە وردەكاری بڕی داهاتی سلێمانی و چۆنیەتی گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی ئاشكرا دەكات.   سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی مانگەكانی پێشووتر ئەو داهاتەی كە لە سنوری سلێمانی كۆدەكرێتەوە سەرجەمی بە ئاگاداری وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لەوێوە بۆ بابەتی مووچە و كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستییەكانی دیكەی سنورەكە خەرجدەكرێت، بۆیە ئەوەی […]

The post وردەكاری گەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەڕوو appeared first on SNN.