ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەوە ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدی سپێده‌

راوێژکاری ئابووریی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئۆلێگ ئوشستێنکۆ ئەوەی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی بەهۆی جەنگەوە، ١٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

ئۆلێگ ئوستێنکۆ لە میانی لێدوانێکیدا لە شاری کیێڤ، باسی لەوە کرد کە لەسەدا ٥٠ی کەرتەکانی ئۆکراینا بەهۆی جەنگەوە لەئێستادا کار ناکەن و ئەو کەرتانەشی بەکارایی ماونەتەوە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە و گوتی:

"بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەمان نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار زیانمان بەرکەوتووە، ئەمەش نیوەی داهاتە ناوخۆییەکانی وڵاتە".

راوێژکاری ئابووریی سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەو داهاتانەی رووسیا کە لە بانکە جیهانییەکاندا دەستیانبەسەرداگیراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا، تەرخان بکرێن.