دیجیتاڵ میدیای سپێده
مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق له پهیامێكیدا ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند:لەو ئەرکەی بۆی بانگهێشتکرابووین کە خزمەتکردنی گەلی عێراقی مەزنە، ڕامانپەڕاند.
دهقی پهیامهكهی كازمی:
مستەفا کازمی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
لەو ئەرکەی بۆی بانگهێشتکرابووین کە خزمەتکردنی گەلی عێراقی مەزنە، ڕامانپەڕاند.
هیچکات ڕاڕا و کەمتەرخەم و سازشکار نەبووین لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان، بەرژەوەندی خۆمان
پێش بەرژەوەندی گەلەکەمان نەخست، داشنبەزین بۆ ئاستی دەمەقاڵە و مزایەدەکردنەکان.
نیشتمانمان گەیاندە هەڵبژاردنێکی ئازادی بێگەرد، سەریاری لەمپەرە ناوخۆیی و ئاڵنگارییە دەرەکییەکانیش
ئارامی بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییە گەورەکانمان دانا، عێراقمان ەروە ێ
گێڕایەوە بۆ ئامێزی هەردوو کۆمەڵگای هەرێمایەتی و نێودەوڵەق، ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و
گەندەڵکارانمان کردەوە و دەوڵەتیشمان لە چنگی تاقمەکانی لا دولق" دەرهێنا، بە لێبڕانی قارەمانەکانی هێزە
سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان تیرۆر و شانەکانی وکلکەکانیمان بێدەنگ کرد.
ئەو هێز و حیزب و کەسایەتییە نیشتمانیانەی لە هەناوی پرۆسەی هەڵبژاردن هاتوونەتە دەرەوە، ئەمڕۆ
بەرپرسیارێتی پاراستی ڕاڕەوی نیشتمانییان لە ئەستۆدایە لە ڕێگای کۆتاییهێنان بە چەقبەستنی سیاسی و
پێکهێنانی حکومەتێک کە شان بداتە بەر ئەرکەکان وڕ و نیشتمان بپارێزێت و بەرگری لە یەکێتی و تواناکانی بکات،
دەستخۆشیش لە هەموو هەوڵێک دەکەین کە لەم رێگایەدا و بۆ ئەم ئامانجە کار بکات.
بەغدا ١١ی ئازار٢٠٢٢