سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ديدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌ بوو. له‌ ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له‌ به‌ڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد. […]