وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت كە تیایدا باس لە دانانی ئەندامانی لیژنە سەرەكییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق دەکرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەندرێن. د.جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: وابڕیارە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14/3/2022 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت كە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دابەشكردنی ئەندامانی لیژنەكانی ناو پەرلەمانی عێراقی دەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد: بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێدەچێت هەر لەو كۆبوونەوەیەی رۆژی دووشەممە ناوی بەربژێرانی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا بكرێن كە لەماوەی نۆ […]

The post وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا appeared first on SNN.