SNN هاوپەيمانی نێودەوڵەتی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەیەکی سەربازی لەو شارەرەتدەکاتەوە. ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردوەتەوە کە باس لەوە دەکەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەیەکی سەربازیی لەو شارە بۆردومان کرابێت. ئاماژەی بەوەشکردووە: بەھیچ شێوەیەک ھیچ جۆرە ھێرش و بۆردومانێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەیەکی سەربازی لەو شارە ئەنجام نەدراوە و ئەو زانیارییانەشی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ، هاووڵاتيانی ناحيەی هەرير بە ميدياکانيان راگەياند گوێبيستی دەنگێکی بەرز بوون، چەند سەرچاوەيەکيش باسيان لەوە کرد “بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناحيەی هەریر سەر بە پارێزگای هەولێر”.
The post هاوپەيمانی نێودەوڵەتی هێرشەکەی هەولێر رەتدەکاتەوە appeared first on SNN.