كۆمپانیای یوتیوب سزای خستەسەر ڕوسیا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لەدوای سزا یەک لەدوای یەکەکانی وڵاتانی خۆرئاوا دژی روسیا بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، پێگەی یوتیوبیش ئاشکرایکرد، سزا دەخەنەسەر سەرجەم ئەو کەناڵانەی سەربە حکومەتی ڕوسیان.

هەریەکە لە یوتیوب و گوگڵ پلەی سەربە کۆمپانیای گوگڵ، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت، لەناویشیاندا خزمەتگوزاریی بەشداربوون، دوای سەپاندنی سزا ئابورییەکان بەسەر بانکەکانی ڕوسیادا.

کۆمپانیای گوگڵ دەڵێت، سەرجەم ڕێکلامەکانی ڕوسیا بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەرتاسەری جیهان ڕادەگرێت.

پێشتر هەریەکە لە گوگڵ و یوتیوب فرۆشتنی ڕیکلامەکانی ئینتەرنێتیان بە ڕوسیا ڕاگرتبوو، هاوشێوەی ئەمانیش هەریەکە لە تویتەر و سناپ چات ئەو سزایەیان بەسەر ڕوسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ڕوسیا.

ئەمڕۆ پێگەی یوتیوب ڕایگەیاند، سزاکانیان فراوانکردووە بۆ سەرجەم لایەنەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیاکە لە ڕوسیا.