دیجیتال میدیای سپێده
بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەریمی كوردستان كۆمپانیاكی ئاوی سلیمانی شانبەشانی كۆمپانیا جیهانیەكان بە براندی ناوخۆیی و كوردی، بەشدار دەبێت لە نۆیەمین پێشانگای نێودەولەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر .
كۆمپانیایی ئاوی سلێمانی بەهۆی بەرزی كوالیتی و بروانامە نێوخۆیی و جێهانیەكانیەوە وەك تاكە كۆمپانیا لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان هەڵبژیردراوە كە بەشداری پێشانگای نێودەولەتی قەتەری كرد كە رۆژی 10ی ئەم مانگە لە دەوحە دەستی بەكارەكانی كرد
كۆمپانیایی ئاوی سلێمانی خاوەنی حەوت بروانامەی نێودەولەتیە لە ئەمریكا و سویدو نەرویج و ئیمارات ، لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ و وەبەرهێنان سالانێكە بەرهەمەكانی جگە لە ناوخۆ هەنادرەی ولاتانی دەرەوە دەكات لە ئەوروپاو ئیمارات چەند ولاتێكی دیكە.
بەشداری كردنی كۆمپانیای ئاوی سلێمانی لەو پێشانگا نێودەولەتیە كاردانەوە جیاوازی لێكەوتەوەو وەك بەشداربوان و سەرمایەداران شارەزایان دەلێن هەنگاوێكە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ و ناساندنی هەرێمی كوردستان بە ولاتانی دەرەوە لەگەڵ گەورە كۆمپانیا جیهانیەكان