دیجیتاڵ میدیای سپێده
گروپی كۆمپانیای قەیوان بەبيانوی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانییەوە، كاركردنی كۆمپانیاكه‌ی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگرت.
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ شه‌ممه 12 - 3 - 2022 كۆمپانیای قەیوان ئاگاداری تیمی خۆی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردوەتەوە، كاركردن لە پرۆژەكەدا رابگرێت.
بەپێی ئەو نوسراوەی كە دەست پێگه‌ی درەو میدیا كەوتووە، هۆكاری راگرتنی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەلایه‌ن كۆمپانیای قەیوان ، بۆ خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگەڕێنێتەوە.
ئه‌م بڕیارەش له لەكاتێكدایە ماوەی دوو هەفتەیە كۆمپانیای قەیوان كەوتوەتەژێر فشاری هاوسەرۆكی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و داوای 50%ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكە دەكات.
پێشتریش كۆمپانیای قەیوان گلەیی هەبوو لەبارەی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بەڵام كارەكانی رانەگرت.
رۆژی 11 - 7 - 2020 لهمهراسیمێكدا له تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دانرا به گوژمه‌ی (470 ملیار) دینارلهلایهن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه‌وه به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌می له تاسڵوجه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ گوندی ده‌مركان له سنوری عه‌ره‌به‌ت، قۆناغی دوه‌میش له دهمركانهوه ده‌ستپێده‌كات بۆ تونێلی پێشڕه‌و له سیته‌ك، قۆناغی سێیه‌می پڕۆژه‌كه‌ش له تونێلی پێشڕه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ تاسڵوجه.