خەڵك بۆ جارێكی دیكە ژینگە پارێزانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، مانگرتنیان لە كارەكانیان ڕاگەیاند و داوای مووچە دەكەن. ئەمڕۆ شەممە، بۆ جارێكی دیكە ژینگە پارێزان لە سنووری 15 شارەوانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بایكۆتی كارەكانیان كردوو داوای پێدان و زیادكردنی مووچەكانیان دەكەن. ئەو ژینگە پارێزانە باس لە ئەوە دەكەن نزیكەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، داواش دەكەن مووچەكانیان بۆ زیاد بكرێت. ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەك پێش ئێستا، هەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ژینگە پارێزان بایكۆتی كارەكانیان كردوو بەو هۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر كۆ بووبووەوە. جگە لەو سنوورە لە شاری سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە، كارمەندانی ژینگە پارێز مانگرتنیان لە كارەكەیان ڕاگەیاند. […]
The post ئیدارەی ڕاپەڕین.. جارێكی دیكە ژینگەپارێزان بایكۆتی دەوام دەكەن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.