دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گشتیى به‌رهه‌مهێنانى دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى هه‌رگیز گه‌نمی له ئۆكرانیاوه هاورده نه‌كردووه و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌بوه كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه پشتی پێده‌به‌سترێت، وتیشی: عێراق گه‌نم له ئوسترالیا یان كه‌نه‌داوه هاورده ده‌كات.
"ئه‌سیر داود سه‌لمان" به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هاورده‌كردنی گه‌نم به‌شداری له‌دابینكردنی ئارد و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی كشتوكاڵی ده‌كات.
"ئه‌سیر داود سه‌لمان" وتیشی: هه‌رچه‌نده وه‌رزی ئه‌مساڵی كشتوكاڵ كه‌متره له ساڵانی ڕابردوو، به‌ڵام پلان و ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت ته‌واوكه‌ر ده‌بێت كه به‌شێكیان هاورده ده‌كرێت و به‌شێكی دیكه‌ش ناوخۆ ده‌بێت.