دیجیتاڵ میدیای سپێده
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا ژماره‌ی گه‌یشتنی فرۆكه بۆ عێراق بۆ 450 فرۆكه زیادیكردوه. وتیشی: ئه‌و پاره‌یه‌ی له تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه به ئاسمانی عێراقدا وه‌رده‌گیرێت بڕی 450 دۆلاره بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر باشه و ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك، ناسر شبلی رایگه‌یاند: كردنه‌وه و كاری فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌سته به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانییه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبوونی پێداویستیه‌كان.
سه‌باره‌ت گومرگی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر، وه‌زیری گواستنه‌وه وتی: لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه له ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه بریتین له گومرگ و دارایی و ده‌روازه سنووره‌كان و گواستنه‌وه‌ی وشكانی و پۆلیس، ئه‌م لیژنه‌یه بڕیاریداوه نزیكه‌ی 225 دۆلار یان 223 دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك كه به عێراقدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌ربگیرێت.
وتیشی: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردووه بۆ دانانی جی پی ئێس (GPS ) بۆ هه‌موو ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی به عێراقدا تێده‌په‌ڕن و بۆ دوا شوێنی خۆی ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێ بێت، یان بۆ به‌غدا،و ئه‌مه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو جێبه‌جێده‌كرێت.