دیجیتاڵ میدیای سپێده
بە بێ ئامادەیی پارتی و یەكێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ریه‌ك لههادى عامری وفالح فه‌یاز وموقته‌دا سه‌در لهحهنانه-ی نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌بچێت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق
ئەم كۆبونەوەیە ئاماژە بە كۆتاییهاتنی ناكۆكی ناو ماڵی شیعەو پەراوێزخستنی كورد دێت دوای ئەو بڕیارە توندەی دادگای فیدراڵی كە لە سەر نادەستوری بوونی نەوتی و غازی هەرێم دەریكرد.
دواى نزیكبوونه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در وچوارچێوهى هه‌ماهه‌نگى پێده‌چێت هاوپه‌یمانیه‌تیه سێ قۆڵیه‌كه‌ى نێوان سه‌در وسوننهكان وپارتى كێشه‌ى تێبكه‌وێت وئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ى نێو ماڵى شیعه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش ده‌بێت كه‌پێشبینى ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در پێشنیارى بۆ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى نیشتیمانى كرد بهكاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سه‌در، شه‌وى رابردوو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى سه‌در كۆبوونه‌وه ولهكۆبوونهوهكهدا ره‌زامه‌ندبوون به‌كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.