مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا-کەنداو لە سعوودیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سعوودیە رایگەیاند کە لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا، مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا-کەنداو ئەنجامدراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعوودیە، مانۆڕی سەربازیی 'چارەسەری هەڵۆ ٢٠٢٢' ئەمریکا-کەنداو کە لە ٦ی ئاداردا لە بنکەی ئەمریکا لە سعوودیە دەستیپێکردووە، تا ١٧ی ئادار بەردەوام دەبێت.

ئامانجی مانۆڕەکە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری لە ناوچەکە، پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی کەنداو و سوپای ئەمریکایە.

لە مانۆڕەکەدا لە پاڵ سوپای سعوودیەدا، کوێت، بەحرێن و عومان بەشدارن.