وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وتەبێژی حکومەتی هەرێم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات.

د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند،" بەرەبەیانی١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان".

وتیشی،" ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات".