بانکی ناوەندی سلێمانی بەبەڵگەوە لەسەر داهاتی سلێمانی هاتە دەنگ

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بانکی ناوەندی سلێمانی لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويلکردەوە: ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابین كراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاری كردووە‌ بۆ تە‌واو كردنی بودجە‌ی مووچە‌. دەقی روونکردنەوەکە: روونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی بە‌پێویستمان زانی بۆ ھە‌موولایە‌كی روونبكە‌ینە‌وە‌ كە‌؛ ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە‌ لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كە‌روونە‌ ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە‌ لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ی گرتووە‌ و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك. بۆ رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و قسە‌و قسە‌لۆكانە‌، ئێمە‌ بڕیارماندا بە‌ بە‌ڵگە‌ و ژمارە‌ وە‌ڵام بدە‌ینە‌وە‌ بۆ سە‌لماندی راستی قسە‌كانی ئێمە‌و درۆی ئە‌وان: یە‌كە‌م: ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ […]

The post بانکی ناوەندی سلێمانی بەبەڵگەوە لەسەر داهاتی سلێمانی هاتە دەنگ appeared first on SNN.