SNN لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ڕایگەیاند، جوڵەپێکردنی هێزی سەربازیی عێراقی بەرەو هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە. لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئازار رایگەیاند: “جوڵەپێكردنی هێزی سەربازیی عیراقی و گروپە میلشیاكان بەرەو هەرێمی كوردستان و دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەموو شێوەیەك دوورە لە ڕاستییەوە.” ماوەیەکە و لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی جوڵەپێکردنی هێزی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
The post لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی عێراقی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت appeared first on SNN.