دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه دوژمنكاریهكی ترسنۆكانه‌و دوور له هه‌موو بنه‌ما و دابونهریتێكه كه ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج، كه ئه‌وه دوژمنكاریێكی ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری وڵات و سه‌رپێچیه‌كه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سوكایه‌تی كردنه به‌گیانی هاوڵاتیان و ئاسایشیان، هه‌روه‌ها به‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌گشتی.
ئاماژه‌ی بهوشكرد: ئێمه لێره جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهدهكهینهوه كه دانانی سنوور بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی له‌لای ئه‌و دهستهڕهشهنا ده‌كرێت، پێویسته ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت و حكومهتبێت.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه دوژمنكارانه تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری و ترساندنی هاولاتیانه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك نوێنه‌ری گه‌ل پێویسته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری و هه‌روه‌ها پێویسته په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌خزمه‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و دروست.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كی به به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵسێت بۆ پاراستنی ئێراق و سهوهریهكهی، ته‌نیا له ئاستی ئیدانه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردن نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكو پێویسته لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و هه‌نگاوی گرینگ ئه‌نجامبدات بۆ دانانی سنورێك بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره سته‌مكارانه و تاوانباران بده‌نه ده‌ست دادگا.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و سه‌رپێچیانه جارێكی دیكه جه‌خت له لاوازی ڕه‌وشی ئاسایش و مه‌ترسی چه‌كی به‌ره‌ڵا و مه‌ترسی گۆڕینی عێراق بۆ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دووبهرهكیهكان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش ده‌كه‌ینه‌وه له خزمه‌ت ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و دوور له ڕاكێشان و به‌ركه‌وته‌ی سیاسی.