له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر عێراق داوای ڕوونکردنەوە له‌ ئێران ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

‏دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەعیراق داوای ڕوونکردنەوەی لەلایەنی ئێرانەوە کردووەوە چاوەڕوانی پێگەیەکی سەرکردایەتی سیاسی ئێرانە لەسەر ئامانجی هەولێر‏

‏لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا، بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر لە بەرەبەیانی‏

‏ئەو ئەنجومەنە وتیشی: "ئەو هێرشە موشەکییەی کە لە خاکی ئێرانەوە دەستی پێکرد و شاری هەولێری عێراقی کردە ئامانج، هێرشە بۆ سەر پرەنسیپی دراوسێیەتی باش لە نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلانی دوو وڵاتی دراوسێ و‏

‏ئەنجومەنەکە جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ‏

‏ئەو ئەنجومەنە وتیشی: "عێراق لە ڕێگەی دەزگاکانی دیپلۆماسییەوە داوای ڕوونکردنەوەی ڕوون و ئاشکرا لە لایەنی ئێرانەوە کردووە و چاوەڕێی پێگەیەک لە سەرکردایەتی سیاسی ئێران دەکات لە ڕەتکردنەوەی هێرشەکە"‏

‏ئەنجومەنەکە وتیشی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوە بۆ خوێندن لە پەرەسەندنەکان و گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق