SNN مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە پێگەیشت و تیایدا دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر گفتوگۆیان کرد. لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “مستەفا کازمی و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لەپەیوەندییە دووقۆڵییەکان و نوێترین پەرەسەندنەکان کردووە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر هاوهەڵوێستی ئەمریکا لەگەڵ عێراق کردەوە و پشتیوانیشی بۆ سەروەری خاکی عێراق دەربڕی.” ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی داوەتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی لەهەر دەستدرێژی و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەروەری و سەقامگیریی عێراق. کازمی جەختیشیکردووەتەوە”رێگە نادەین خاکی عێراق […]
The post مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت appeared first on SNN.