دیجیتال میدیای سپێده
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ڤه‌رشینین رایگه‌یاند كه بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووسیا، ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وتی مۆسكۆ بگۆڕێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڤه‌رشینین له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووسیا به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا گوتوویه‌تی: "مۆسكۆ داوا له ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا ناكات سزاكانیان بۆ سه‌ر رووسیا هه‌ڵبگرن، گوشاره‌كانی خۆرئاوا، هه‌ڵسوكه‌وتی مۆسكۆی پێ ناگۆڕێت. ئه‌م سزایانه بڕیاری ئێمه نین".
ناوبراو به تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئابووری رووسیا و گه‌لی رووسیا بخه‌نه دۆخێكی سه‌خته‌وه، گوتی: "سزاكان وه‌ك ئامرازێكی گوشار له به‌رامبه‌رمان به‌كار ده‌هێندرێن، یه‌كه‌میان ئه‌و سزایانه نایاسایین، دووه‌میشیان سوودیان نابێت".