نرخی گازی سروشتی بە رێژەی 12٪ دابەزی

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN نرخی گازی سروشتی کە رۆژی هەینی 131.2  یۆرۆ بوو بۆ هەر مێگاوات/کاتژمێرێک، ئەمڕۆ بە رێژەی 12٪  دابەزی و گەیشتە 115 یۆرۆ. خاڵی بازرگانی گازی سروشتی ئەوروپا کە ناوەندی سەرەکیی لە هۆڵەندایە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە نرخی گرێبەستی فرۆشتنی گاز بۆ مانگی نیسان، لە سەرەتای ئەمڕۆدا بە 110.2 یۆرۆ دەستیپێکردوە. ئۆکرانیا وێڕای ئەوەی جەنگی لەگەڵ رووسیا درێژەی هەیە بەڵام بەردەوامە لە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە. ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، هەفتەی رابردوو لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی، باسی لەوەکردبوو: “رووسیا لە دابینکردنی وزەدا هەموو بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی […]

The post نرخی گازی سروشتی بە رێژەی 12٪ دابەزی appeared first on SNN.