SNN باڵیۆزى ئێران له عێراق هێرشده‌كاته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تۆمه‌تباری ده‌كات به رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى هه‌واڵگرى ئیسرائیل له هه‌رێم به پلانى ئه‌مریكا و ده‌شڵێت: “ئێمه سه‌روه‌رى خاكى عێراقمان پێشێل نه‌كردووه ته‌نیا بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگریمان خاپووركردووه”. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى شوبات، ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له عێراق له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى وتارێكى پێشكه‌شكرد و له به‌شێكیدا باسى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد و وتى: “ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان كاردانه‌وه بوو، چونكه ئه‌مریكا بنكه‌ى هه‌واڵگرى بۆ ئیسرائیل له‌نێو هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رێت و هێرش له‌دژى ئێمه بكه‌ن، ئێمه‌ش چه‌ند جارێك به‌رپرسانى هه‌رێمى كودستانمان ئاگادار […]
The post “چه‌ندین جار به حكومه‌تى هه‌رێممان وتووه: كۆتایی به شه‌ڕى ئیسرائیل بهێنن” appeared first on SNN.